سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیهانی زانایانی موسلمان دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیهانی زانایانی موسلمان دەکات

پەیامی کورد … سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیهانی زانایانی موسلمان دەکات

 

له‌ سه‌ڵاحه‌دین سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ ئه‌مینداری گشتیی یه‌كێتیی زانایانی موسڵمان و شاندێكی هاوبه‌شی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و ڕێكخراوی ڕابیته‌ری مرۆیی له‌ كوردستان كرد و تاوتوێی ڕه‌وشی سیاسی و دواپێشهاته‌كان كرا.

 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ٢٢ـی ئایاری ٢٠٢١ لە سەڵاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە د. عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتی یەکێتیی جیهانی زانایانی موسلمان و شاندێکی هاوبەشی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و ڕێکخراوی رابیتەی مرۆیی لە کوردستان کرد و لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عیراق و هەرێمی کوردستان و دوا پێشهاتە سیاسییەکان تاوتوێ کران.

 

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی کاروباری خێرخوازی و بایەخی رێکخراوە مرۆیی وخێرخوازییەکان لە یارمەتیدانی کۆمەڵگەی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا. هەروەها جەختیش لە پێویستی دەستگرتن بە بەها باڵاکانی کۆمەڵگە و برەودانی پەروەردەی تەندروست و نیشتیمانی کرایەوە.

 

جێگەی ئاماژە پێدانە لەم دیدارەدا فازل میرانی سکرتێر و هۆشیار زێباری و مەحموود محەمەد ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادە بوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە