بەرپرسی لقی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، %٩٩ی بنکەکانی بنکەکانی دەنگدان لە پارێزگای هەولێر کراونەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە ١٢-٥-٢٠١٨، عەلی قادر، بەرپرسی لقی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕایگەیاند، %٩٩ی بنکەکانی دەنگدان لە پارێزگای هەولێر کراونەتەوە و دەنگدان بە باشی بەڕێوە دەچێت.
بەرپرسی لقی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەروەها ڕایگەیاند، کە تیمەکانیان لە ئامادەباشیدان بۆ چاکردنەوەی هەر کێشەیەکی ئامێری ئەلێکترۆنی دەنگدان و داواشی لە هاووڵاتییان کرد، کاغەزی دەنگدان بخەنە ناو سندووقی ئەلیکترۆنییەوە، ئینجا پەنجەیان مۆر بکەن، چوونکە ئەگەر ئامێرەکە کاغەزەکە نەخوێنێتەوە، ئەوا دەنگەکە هەژمار ناکرێت.
ئەو بەرپرسەی کۆمیسیۆن ڕەتی کردەوە پڕۆسەی ناردنی دەنگەکان بۆ سەنتەری کۆکردنەوەی دەنگەکان هاک بکرێت و هیچ لایەنێک بتوانێ دەستکاری بکات، دەنگەکان بە مشەفەری دەگوازرێنەوە و کەس ناتوانێ بیانبینێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە