سەڵاحەددین دەمیرتاش چەندین پێشنیار دەخاتە بەردەم تورکیا

سەڵاحەددین دەمیرتاش چەندین پێشنیار دەخاتە بەردەم تورکیا

پەیامی کورد      ...    سەڵاحەددین دەمیرتاش چەندین پێشنیار دەخاتە بەردەم تورکیا

هاوسەرۆكی پێشوی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)، لە زیندانەوە پێشنیارێكی بۆ رێكخستنەوە و تێپەڕاندنی ئەو دۆخە ناهەموارەی توركیای تێدایە بەناوی "پێشنیارێك لەسەر شێوازی رێككەوتن" بڵاوكردەوە.

دەمیرتاش لە پەیامێکی تویتەریدا لە دوو لاپەڕەدا پێشنیارەكەی خۆی نووسیوە و تێیدا خاڵەكانی پێشنیارەكە و ئامانجەكانی روونكردوەتەوە، راشیگەیاندوە هەڵەیە وا بیربكەنەوە دەسەڵاتی ئاك پارتی "پارتی داد و گەشەپێدان بە سەرۆكایەتی رەجەب تەییب ئەردۆگان، سەرۆكی توركیا" لەخۆیەوە كۆتایی پێدێت یاخود زیانمەند دەبێت.

راشیگەیاندوە، لەكاتێكدا ئاك پارتی شكستبهێنێت، زۆر گرینگە ئۆپۆزسیۆن بزانێت چی گرینگە، بۆیە پێویستە رێككەوتنێكی دیمۆكراسی ئەنجام بدرێت و لە رێككەوتنەكەشدا هیچ لایەن و حزبێك فەرامۆش نەكرێت.
دەمیرتاش لە پێنج خاڵدا بابەتەكانی پێشنیاری رێككەوتنەكەی خستوەتەڕو، كە تێیاندا داوای نووسینەوەی دەستوورێكی هاوچەرخ و گونجاو لەگەڵ ڕای گشتی، لەگەڵ سیستەمێكی پەرلەمانی سەركەوتوو و بەهێز هەیە.

لە پێشنیارەكاندا هاتوە، پێویستە هەمو جۆرەكانی توندوتیژی كۆتایی پێبهێندرێت و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی بەرقەراربكرێت، لایەنی دادوەریش بێلایەن بێت، داواشیكردوە زیادەڕەوی، بەرتیل و بێپلانیی رێگەیان پێبگیرێت و رێكاری گونجاو دژیان بگیرێتەبەر.
لە خاڵەكانی شەشەم و حەوتەمدا ئاماژەی بەوەكردوە، پێویستە سیستەمێكی دادپەرورانە لە وەرگرتنی باج و سەرانەدا هەبێت و ئازادیی میدیا و دامەزراوەكان پارێزگارییان لێبكرێت.

لە خاڵەكانی كۆتاییشدا باسی لەوەكردوە، پێشنیاردەكات توندوتیژییەكانی دژ بە خانمان و نایەكسانییەكانیان لە رەخساندنی هەل و مافەكانیاندا كۆتابهێندرێت و لە دام ودەزگا فەرمییەكاندا حزبایەتی پێش چاونەخرێت.

لە ئامانجەكانیشدا دەمیرتاش نووسیویەتی، دەكرێت لەو رێگەیەوە بێ جیاوازی نەژادی و ئاینی و نەتەوەیی سیستەمێكی دیموكراسی و پێكەوەیی بنیادبنرێت و لەو دامەزراوانەدا كە گەندەڵی هەیە، بنیادنانەوە هەبێت.
هاوكات بەوپێیە، بە شێوەیەكی ئاشتیانە و سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەكە بنیاددەنرێتەوە دور لە سیستەمێكی میلیتاری سەربازیی و پارێزبەندییەكانی ووڵاتەكە بەرەو پێشتردەبرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە