پزیشكێكی كورد لە سوید خەڵاتی پزیشكی ساڵی وەرگرت

پزیشكێكی كورد لە سوید خەڵاتی پزیشكی ساڵی وەرگرت

پەیامی کورد... پزیشكێكی كورد لە سوید خەڵاتی پزیشكی ساڵی وەرگرت


ئەمڕۆ هەینی لە ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید، دكتۆر نیاز هارێنی کە بەڕێوەبەر و پزیشکی ئۆرتوپێدە لە نەخۆشخانەی هالاند، خەڵاتی پزیشکی ساڵی لەلایەن یەکێتیی پزیشکانی سویدەوە وەرگرت، ئەمەش لە بەرانبەر كار و بەخششەكانی لە بواری پزیشكیدا.

رادیۆی سوید بڵاوی كردەوە: "خەڵاتی شەرەف کە ساڵانە یەکێتیی پزیشکانی سوید دەیداتە پزیشکێکی بەڕێوەبەر و نمونەیی، ئەمساڵ بە دكتۆر نیاز هارێنی بەخشرا، كە پسپۆڕی ماسولکە، جومگە و ئێسکەکانە، بەرپرسی کاروبارەکانی بەشی ئۆرتۆپێدییە لە نەخۆشخانەی Hallans sjukhus."

هارێنی لەمبارەیەوە بە رادیۆی سویدی راگەیاندووە: "ئەم خەڵاتە مایەی خۆشحاڵیمە و هانی پێشکەوتنی زیاترم دەدات."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە