پەیامی کورد … زیاتر لە 13 هه‌زار كەس له ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوون
وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 13 هه‌زارو 226 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.
وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 13 هه‌زارو 226 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 216 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.
لە ڕاگەیەنراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 5 ملیۆن و 651 هەزار و 961 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون.
وەزارەتی تەندروستی ئێران ئه‌وه‌شی خسته‌روو، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 121 هەزار و 563 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە