زیاتر لە پێنج ملیۆن منداڵی عێراقی بێ دایک و باوکن

زیاتر لە پێنج ملیۆن منداڵی عێراقی بێ دایک و باوکن

پەیامی کورد... زیاتر لە پێنج ملیۆن منداڵی عێراقی بێ دایک و باوکن

ئەندامێکی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ئاشکرایدەکات زیاتر لە پێنج ملیۆن منداڵی بێ دایک و باوک لە عێراق هەن، لە هەندێک ناوچە ڕێژەکە ٪٥٠ی تێپەڕاندووە، ئەمەش جێگەی نیگەرانییە.

لەمبارەیەوە ئەنەس عەزاوی، ئەندامی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق "ئەگەر شوێنێک بۆ داڵدەدان و پەروەردە کردنی ئەو توێژە نەکرێتەوە، ئەوا چارەنووسێکی مەترسیدار چاوەڕێیان دەکات، بە تایبەت لەلایەنی بازرگانیکردنی بە مرۆڤ و ماددە هۆشبەرەکانەوە".

دەربارەی ڕێژەی هەژاریی لە عێراق ئاشکرای کردووە: "ئەو ئامارەی هەیە و گوایە ڕێژەکە ٪٣١ی تێپەڕاندووە، ڕاست نییە، چونکە بەشێک لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق هەژاری ڕێژەی ٥٠٪یشی تێپەراندووە، بە تایبەت لە پارێزگاکانی موسەننا، دیوانییە، ناسرییە و میسان و چەند پارێزگایەکی دیکە".

ئەندامەکەی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی تەلەڤزیۆنی (العین الإخباریة) ی ڕەخنە لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق دەگرێت، بەوەی خاوەنی ئامارێکی ڕاست و دروستی ڕێژەی هەژاریی و منداڵانی بێ دایک و باوک نییە.

ئاماژەی بەوەشکردووە: "وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق هیچ ڕووپێوکارییەکی نییە، بۆ دەست نیشانکردنی ئەو چین و توێژەی کۆمەڵگە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە