پەیامی کورد ... تاقیکردنەوەکنی مووشەکی کرووزی سەرووی دەنگ بە ناوی " براهمووس " کە بەرهەم هێنراوی هاوبەشی ڕووسیا و هێندە ، بە سەرکەوتوویی لە هێند ئەنجام درا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، لە سەر ئەم هەواڵە کە ڤیدیۆی ئەم تاقیکردنەوەیە لە تویتەری تایبەتی هیزی ئاسمانی هێند بڵا کراوەتەوە .
مووشەکی ئاسمانی زەوینی براهمووس لە شەڕکەرەکانی سۆخۆ - ٣٠ ئێم کا ئەی هەڵدراوە و بە ئامانجەکەی خۆی لە نزیکی کەنارئاوەکانی ئیالاتی ئۆدیسای هێند کەوتووە .
دامەزراوەی هاوبەشی براهمووس لە ساڵی ١٩٩٨ دامەزراوە و ناو لێنانەکەی بە شانازی ڕۆخانەکانی براهماپووترا و مۆسکۆ بووە . ئەم دامەزراوەیە مووشەکگەلی کرووز ، هاوێژەر و سیستەمگەلی هەدایەتی مووشەک بەرهەم هێناوە و لەگەڵ بەهێزکردن کەل و پەلی ئەنبارەکان ، ڕاهێنانی خەدەمە ، چاککردنەوە و مۆدێرنیزاسیۆن کردنی مووشەکەکان خەری بەکارە .
خێرایی فڕینی مووشەکی براهمووس ٢.٥ تاکوو ٢.٨ بەرامبەر خێرایی دەنگە .
ئەم مووشەکە دەتوانێ لە ژێردەریایی ، کەشتییەکان ، دامەزراوە کەنارئاوییەکان و هەروەها فڕۆکەکاندا بهاوێژرێت
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە