کازمی: سەرجەم بنكە سەربازیەكانی ھاوپەیمان ڕادەستی ھێزە عێراقییەکان کراوەتەوە

کازمی: سەرجەم بنكە سەربازیەكانی ھاوپەیمان ڕادەستی ھێزە عێراقییەکان کراوەتەوە

پەیامی کورد … کازمی: سەرجەم بنكە سەربازیەكانی ھاوپەیمان ڕادەستی ھێزە عێراقییەکان کراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: سەرجەم سەربازگەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕادەستی ھێزە عێراقییەکان کراوەتەوە.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق جەختی کردەوە لەوەی بوونی ھێزی شەڕکەری ئەمریکی لە عێراق کۆتایی ھاتووە و تەواوی سەربازگەکانی ھاوپەیمانانیش کە لە وڵاتەکەدا بوون، لەلای ھێزە عێراقییەکانە، ئەو ھێزە بیانییانەشی ماونەتەوە تەنھا ڕاوێژکارن.

کازمی وتیشی، بە ئامانجگرتنی سەربازگەکانی عێراق بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵاتە، لە کاتێکدا عێراق ھەوڵی چاکبوونەوە دەدات لە برینەکانی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە