پەیامی کورد ... ئیزنی ئەمریکا بە عێراق بۆ ئازادکردنی ٥٠٠ میلیۆن دۆلار دراوی ئێران
سکرتێری گشتی ژووری هاوبەشی بازرگانی ئێران و عێراق ڕایگەیاند : عێراق پارەی کارەبا و گازی ئێرانی لە هەژماری بانکی بە ناوی کۆمپانیای نەتەوەیی و نیشتیمانی گاز و توانیز دەدات بەڵام ئەمە بە واتای دەستڕاگەیشتنی ئێران بەم پارەیە نییە .
پەرەکانی ئێران لە بانکێکە کە لە ژێر چاودێری ئەمریکادایە و تەنیا ئیزنی هاوردەکردنی کاڵا و شت و مەکگەلێک دەدرێت کە لە گەمارۆدا نین .
لە سەفەری ئەم دواییەی وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق ، ئیزنی دانەوەی ٥٠٠ میلیۆن دۆلار لە پارەکانی ئێرانی لە بانکەکانی عێراقی داوە .
لەگەڵ هەنگاوگەلی نوێی ئەمریکا بۆ پێش گرتن لە چوونی دراو بۆ ئێران بەربەستێک بەدی هاتووە چوونکە ئێران لە هەناردەکردنی شتەکانی بۆ ئەم ووڵاتە هێزی ڕکابەری و مەدوایەکی نزیکی هەیە کە تێچووی هەڵگرتن و گواستنەوەی هەرزانتر کردووە و دەتوانن بەردەوام بن لە هەناردەکردنی کەل و پەلەکانیان بە نرخێکی کەمترەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە