تالیبان : دەتوانن لە ژنەکانتان بدەن بەڵام ئێسکیان مەشکێنن

تالیبان : دەتوانن لە ژنەکانتان بدەن بەڵام ئێسکیان مەشکێنن
  • تالیبان : دەتوانن لە ژنەکانتان بدەن بەڵام ئێسکیان مەشکێنن

حکوومەتی تاڵیبان یاسایەکی نوێی لەبارەی مامەڵەی خێزانی دەرکردووە کە تێیدا ڕێگە بە پیاوان دەدات تووندوتیژی بەرامبەر هاوژینەکانیان بەکاربهێنن.
بەپێی ئەم یاسایە، مێرد دەتوانێت بە ئازادی تووندوتیژی دژی ژنەکەی ئەنجام بدات، بەڵام چەند مەرجێکی بۆ ئەو لێدانە داناوە.
مەرجەکان بریتین لەوەی کە نابێت لێدانەکان بگەنە ئاستی شکانی ئێسک یان درووستکردنی برینێکی دیار بەسەر جەستەی ژنەکەوە.
ئەم بڕیارە نوێیەی تاڵیبان کاردانەوەی زۆری لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لێکەوتووەتەوە.
چاودێران پێیان وایە ئەم یاسایە دەبێتە هۆی زیاترکردنی پێشێلکارییەکان دژی ژنان و شەرعیەتدان بە تووندوتیژی خێزانی لە ئەفغانستان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە