د١عش هێرشەکانی لە دێرەزوور و ڕەققە چڕدەکاتەوە

بەرواری بڵاوکردنەوە :
د١عش هێرشەکانی لە دێرەزوور و ڕەققە چڕدەکاتەوە
  • د١عش هێرشەکانی لە دێرەزوور و ڕەققە چڕدەکاتەوە

میدیاکانی سووریا ئاشکرای دەکەن ، لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا، شانە نووستوووەکانی ڕێکخراوی د١عش زنجیرەیەک هێرشی هەماهەنگ کراویان کردووەتە سەر بنکە و بازگەکانی سوپای سووریا لە شارەکانی دێرەزوور و ڕەققە. ئەم هێرشانە دوای بانگەوازێکی ووتەبێژی ڕێکخراوەکە دێت کە داوای شەڕی دژی حکوومەتی سووریای کردبوو و دەسەڵاتداری نوێی سووریای بە "حکوومەتێکی عەلمانی" ناساند.

بەپێی زانیارییەکانی میدیای سووریا، لە ئەنجامی هێرشەکاندا لە ڕەققە و دێرەزوور، بەلایەنی کەمەوە 9 ئەندامی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی سووریا کوژراون، لەگەڵ دوو چەکداری هێرشبەری د١عش. هێرشەکان بنکە و بازگەی سەربازی و کارمەندانی ئەمنییان کردووەتە ئامانج.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە