فیدراسیۆنی پەنابەران ژمارەی قوربانییانی نوقبوومی بەلەمەكانی کۆچبەرانی ڕاگه‌یاند

فیدراسیۆنی پەنابەران ژمارەی قوربانییانی نوقبوومی بەلەمەكانی کۆچبەرانی ڕاگه‌یاند

پەیامی کورد … فیدراسیۆنی پەنابەران ژمارەی قوربانییانی نوقبوومی بەلەمەكانی کۆچبەرانی ڕاگه‌یاند

فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەران ژمارەی قوربانییان و ڕزگارکراوان و ‏بێسەروشوێنبووانی نوقبوومی بەلەمەكانی کۆچبەرانی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ‏بڵاوکردەوە. ‏

ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 26 ی كانونی یه‌كه‌می 2021 هیوا خدر، ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەران ڕایگەیاند، دوێنێ شەممە بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە نوقمبوو، کە 80 کۆچبەری تێدابووە، ‏لەکۆی ئەو کۆچبەرانە 61 کەسیان ڕزگارکراون و 16یان گیانیان لەدەستداوە.‏

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی ‏نوقمبوونی بەلەمی کۆچبەرانەوە، بەلایەنی کەمەوە 30 کۆچبەر لە ئاوەکانی یۆنان گیانیان ‏لەدەستداوە.‏

تا ئێستا ناسنامەی قوربانییەكانی سێ بەلەمە نوقمبووەكەی چەند ڕۆژی ڕابردووی یۆنان ‏ئاشكرانەكراون.‏

هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كردووه‌، لە ‏‏19ی کانونی دووەمی ئەمساڵەوە زیاتر لە 116 هەزار کۆچبەر لەڕێی دەریای سپی ‏ناوەڕاستەوە گەیشتوونەتە وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا.‏

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە