پەیامی کورد ... مێژوونووسى دیاری کورد دکتۆر کەمال مەزهەر کۆچى دوایی کرد
ئەمڕۆ دکتۆر کەمال مەزھەر ئەحمەد کە لە ساڵی ١٩٣٧ى زایینى و لە گوندی ئاغجەلەری کەرکووک لە دایک ببووە، لە تمەنى ٨٤ ساڵى و لە ئاڵمانیا کۆچى دوایی کرد.
دکتۆر کەمال لە ساڵی ١٩٦٩ى زایینی لە ئەنستیتووتی رۆژھەڵاتناسیی ئەکادیمیای زانستەکانی سۆڤیەت دکتۆرای زانستەکانی وەرگرت و کارى کردووە لە زانکۆی بەغدا لە ئەنستیتووتی گەلانی رۆژھەڵاتی نزیک و ناوین لە باکوور، ئەنستیتووتی باڵای لێکۆڵینەوەکانی نەتەوەیی و سۆسیالیستی زانکۆی مۆستەنسەرییە و ھەروەھا ئەنستیتووتی لێکۆڵینەوەکانی عەرەبی و یەکێتی نووسەرانی کورد و ئەنستیتووتی کورد لە پاریس.
د.کەمال مەزهەر چەندین بەرهەمى مێژوویی ناوازى هەیە کە نیشاندەرى بیرتیژى و ماندوونەناسى ئەم پیاوە گەورەیەن. ١٢ بەرهەمى بە زمانى عەرەبی و ٨ بەرهەمى بە زمانى کوردی و سێ بەرهەمى بە زمانى ڕووسى و هەروەها زیاتر لە پێنح بەرهەمى وەرگێڕدراویشى هەیە.
ئەمە نمونەى هەندێک لە بەرهەمەکانیەتى:
خەباتی رزگاریخوازی کورد و ئازەر لە ئێران، كوردستان لەساڵەكانی شەڕی یەكەمی جیهان، چینی کرێکارانی عێراق، ئافرەت لە مێژوودا: کورتە باسێکی مێژوویی و کۆمەڵایەتى، میر، رێنێسانس، تێگەیشتنی زاستی؛ شوێنی لە رۆژنامەنووسی کوردی و چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی گەلی کورد و هتد
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە