دەیان چەكداری حەماس لە ئیسرائیل ماون و خۆیان حەشار داوە

دەیان چەكداری حەماس لە ئیسرائیل ماون و خۆیان حەشار داوە

پەیامی کورد... دەیان چەكداری حەماس لە ئیسرائیل ماون و خۆیان حەشار داوە


ئەمڕۆ كەناڵی 13ی ئیسرائیلی ئاشكرای كرد كە زانیارییە هەواڵگرییەكانی وڵاتەكە ئاماژە بەوە دەكەن كە هێشتا دەیان چەكداری حەماس لەناو خاكی ئیسرائیل ماون و خۆیان حەشار داوە.

بەگوێرەی هەواڵێكی كەناڵەكە، پێشبینی دەكرێ ژمارەیەك چەكداری حەماس، دوای ئەوەی رۆژی حەفتی ئەم مانگە دزەیان كردە ناو خاكی ئیسرائیل، تا ئێستا لە چەند شوێنێكی وڵاتەكەدا مابنەوە و خۆیان حەشار دابێت.

كەناڵە ئیسرائیلییەكە باسی لەوە كردووە كە بەدیاریكراوی زیاتر لە 20 چەكداری حەماس لە ناوچەكانی باشووری ئیسرائیل خۆیان حەشار داوە و لەلایەن كەسانێكەوە لە ناوخۆی وڵاتەكە پشتگیری دەكرێن و یارمەتی دەدرێن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە