ئەمریکا پیلانی نوێ بۆ ئۆپراسیۆنی جەنگی لە دژی ڕووسیا و چین ئامادە دەکات

ئەمریکا پیلانی نوێ بۆ ئۆپراسیۆنی جەنگی لە دژی ڕووسیا و چین ئامادە دەکات

پەیامی کورد  ...  بەکارهێنانی ئەمریکا لە ستراتیژی " ئەسپ تراۆئا " دژی ڕووسیا

پێنتاگۆن لە حاڵی پیلاندانانی ستراتیژی نوێ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی جەنگی دژی ڕووسیا و چین و کە تایبەتیمەندی سەرەکییەکەی " هێرشی نهێنی و شاراوە بە ناخی خاکی دوژمن ە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە Telepolis ، ژەنڕاڵ دەیڤید گۆڵدفاین ، بەرپرسی کۆمیتەی هێزی ئاسمانی ئەمریکا ئەم بابەتەی لە ووتاری خۆی لە دامەزراوەی لێکۆڵینەوەی برووکلین لە واشینتۆن دا ڕاگەیاند .

بە ووتەی ئەو ، کاری ڕێکخستنی ستراتیژی نوێ لە وڵامدانەوە بە هەڕەشەکانی ڕووسیا و چین دا دەستی پێکردووە و ڕەوەندی ڕێکخستنی ئەم ستراتیژییە بە تێچووی نزیکەی ١٣٥ میلیارد دۆلار تاکوو نزیک بە ساڵێک دەخایەنێت .

 ژەنڕاڵ گۆڵدفاین ووتی هەموو ئاستەکانی هێزەکانی چەکداری ئەمریکا لە ستراتیژی نوێ دەکەونە بەر بە کار هێنان بەڵام شەڕکەری ئێف ٣٥ بە ناوی کۆمیتەی هەماهەنگی بۆ هێرش کردن ڕۆڵی سەرەکی بە جێ دەگەینێت .

ژەنڕاڵی ئەمریکی هەروەها ڕایگەیاند بریتییە لەوەیە کە بە خاڵە لاوازەکانی دوژمن گورز گەیشتووە و لە تێهەڵچوون لە خاڵی بەهێزدا دووری بکرێت .

گۆڵدفاین هەروەها جەختی کردەوە کە بە واتای گۆڕانکارییەکی بنچینەییە هەم لە بواری کولتوورییەوە و هەم لە بواری پیشەییەوە ، " باشترین گەلێکی نابەرابەر " لە بەرامبەر دوژمن بۆ هێزەکانی چەکداری ئەمریکا بەدی دەهێنێت .

بڵاوکراوەی Telepolis دەنووسێت ستراتیژی نوێی ئەمریکا وەکوو " تاکتیکی ئاسپ ی تراۆئا " یە بەڵام بە لە بەرچاوگرتنی بوونی جۆرەها چەکی نوێ لە ڕووسیا و چین دیار و ڕوون نییە کە بە چ شێوازێک ئەنجام دەبێت

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە