دوای 18 ساڵ هاوسەرگیری سەرۆکوەزیرانی کەنەدا و هاوسەرەكەی لە یەکتر جیابوونەتەوە

دوای 18 ساڵ هاوسەرگیری سەرۆکوەزیرانی کەنەدا و هاوسەرەكەی لە یەکتر جیابوونەتەوە

پەیامی کورد... دوای 18 ساڵ هاوسەرگیری سەرۆکوەزیرانی کەنەدا و هاوسەرەكەی لە یەکتر جیابوونەتەوە

جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا و سۆفی هاوسەری لەیەکتر جیابوونەتەوە، ئەوەش لە ڕاگەیاندنێکی چاوەڕواننەکراودا ئاشكرا كرا کە کۆتایی بە ژیانی هاوسەرگیری 18 ساڵەیان هێنا.

ترودۆ تەمەن 51 ساڵ و سۆفی گریگۆر ترودۆ تەمەن 48 ساڵ لە مانگی ئایاری 2005 هاوسەرگیریان کردووە و خاوەنی 3 منداڵن بە ناوەکانی ئیلا گرەیس تەمەن 14 ساڵ و زاڤیر تەمەن 15 ساڵ و هادریان تەمەن 6 ساڵ.

سۆفی ترودۆ پێش هاوسەرگیرییەکەی وەک پەیامنێری تەلەفزیۆنی کاری کردووە، هەر لە منداڵییەوە یەکتریان ناسیوە، لە ساڵی ٢٠٠٣ لە کاتی یارییەکی خێرخوازیدا جارێکی دیکە یەکتریان بینیوە، لە ساڵی ٢٠٠٥ش دەستگیرانداریان کردووە و هاوسەرگیریان کردووە.

لە ساڵانی سەرەتای دوای دەستبەکاربوونی ترودۆ، ئەو و سۆفی لە بۆنە کۆمەڵایەتییەکان و لە گەشتەکانی دەرەوەی وڵاتدا پێکەوە دەبینران. پێش ئەوەی ببنە سەرۆک وەزیران، ترودۆ ئاماژەی بەوەدا کە ڕووبەڕووی قەیران بوونەتەوە، لە ساڵی 2014 بە ئێزگەی کەنەدی ڕاگەیاندووە، "هاوسەرگیرییەکەمان تەواو نییە و بە هەوراز و نشێوی سەختدا تێپەڕیوین، لەگەڵ ئەوەشدا سۆفی وەک باشترین هاوڕێ و هاوبەشی من دەمێنێتەوە، ڕاستگۆین لەگەڵ یەکتر".

سۆفی لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا لە ڕووداوە سیاسییەکاندا لە پاڵ هاوسەرەکەیدا وەستاوە، چونکە پارتەکەی لە پلەی سێیەمەوە گواستەوە بۆ پێکهێنانی حکومەت لە ساڵی ٢٠١٥، لە دوو هەڵبژاردنیشدا لە ساڵی ٢٠١٩ و ٢٠٢١دا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

بەڵام لە ساڵانی ڕابردوودا ئاماژە بەوە کرا کە لەگەڵ هاوسەرەکەیدا ئامادەنەبووە و نیشانەکانی گرژی لە پەیوەندییەکەی نێوانیاندا دیار بوو. ساڵی ڕابردوو لە ساڵیادی هاوسەرگیرییەکەیاندا لە پۆستێکی سۆشیال میدیادا ڕایگەیاندووە، "ئێمە ئەو ڕۆژە خۆر و زریانە قورسانەمان تێپەڕاندووە کە هەرگیز کۆتایی نایەت. پەیوەندییە درێژخایەنەکان لە زۆر ڕووەوەو ئاڵنگارییە".

ئەو دوو کەسە لە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوودا بۆ تاجە گوڵینەی شا چارڵز گەشتیان کرد بۆ لەندەن، کاتێک جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە مانگی ئازاری ڕابردوو سەردانی کەنەدای کرد، پێکەوە بوون.

ترودۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت "من و سۆفی حەز دەکەین ئەو ڕاستییەتان لەگەڵدا باس بکەین کە دوای چەندین گفتوگۆی مانادار و سەخت، بڕیاری جیابوونەوەمان داوە".

باوکی جەستن، پیێر ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی پێشووی کەنەدا، لە ساڵی ١٩٧٧ لە ماوەی مانگەکانی کۆتایی پۆستەکەیدا لە مارگریتی هاوسەری جیابووەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە