پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ڕێگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، حکومه‌تی عێراقی ئاگادار کردۆته‌وه له ره‌فتارومامه‌ڵه‌کردنی ڕاکان جبوری پارێزگاری ناشه‌رعی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ کورد.
به‌پێی زانیاریه‌كان دراون به چركه:"پارتی له ڕێگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌غدای له‌وه ئاگادار كردوه‌ته‌وه نابێت ڕێگه به‌و پێشێل كاریانه بدرێت كه پارێزگاری ناشه‌رعی ئێسته‌ی كه‌ركوك به‌رامبه‌ر به‌كورد ده‌ستی داوه‌تێ.
هه‌ر به‌پێ زانیاریه‌كانی چركه:"حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ نوسینگه‌ی عه‌بادی و وه‌زیری ناوخۆی عێراق هه‌ماهه‌نگییان کردووه، به‌مه‌به‌ستی ڕێگرتن له ڕووخاندنی ماڵه کورده‌کان له که‌رکوک، که (ڕاکان جبوری) به‌ناوی ته‌جاوزاته‌وه ده‌یه‌وێت خانووی کورده‌کان بڕوخێنێت.
حکومه‌تی عێراقی به‌ڵێنیداوه نه‌هێڵێت ڕاکان جبوری ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ بکات،به‌رئه‌وه‌ی لاهور جه‌نگی، جنێوی به ڕاکان جبوری دابوو، ڕاکان ، لاهوری له که‌رکوک ده‌رکردوو و فه‌رمانی گرتنیشی بۆ ده‌رکرد ئه‌گه‌ر بێته‌وه که‌رکوک،ڕق ئه‌ستوری ڕوخاندنی ماڵه كورده‌كانی خستوه‌ته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە