سوریا/ هێرشكرایە سەر بنكەیەكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی

سوریا/  هێرشكرایە سەر بنكەیەكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی

پەیامی کورد … سوریا/  هێرشكرایە سەر بنكەیەكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی

هێرشی موشەكی كرایە سەر گەورەترین بنكەی سەربازی ئەمریكا لە سوریا.

سایتی سپۆتنیكی روسیا بڵاویكردۆتەوە، كێڵگەی عومەری نەوتیی كە گەورەترین كێڵگەی سوریایە لە دێرەزور لە خۆرهەڵاتی سوریا لە سەرچاوەیەكی نادیارەوە موشەك باران كراوە.

ئاشكرا كراوە، بۆردومانەكە چەند موشەكێك بون دەوروبەری كێڵگە نەوتییەكەی گرتۆتەوەو دوكەڵی رەش ئاسمانی ناوچەكەی داپۆشیوە، موشەكەكان ئاڕاستەی كێڵگە نەوتییەكە كراوە لە كاتێكدا گەورەترین بنكەی سەربازی هێزەكانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لەو كێڵگەیەدان.

 رونیشكراوەتەوە، فڕۆكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوای بۆردومانەكە بە ئاسمانی ناوچەكەدا سوڕاونەتەوەو تائێستا زیانەكانی نەزانراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە