پەیامی کورد ... پەیامێکی گرینگ و مەترسیدار بۆ ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە
ئێدی کۆهێن گەورە ڕۆژنامەنووس و شرۆڤەکاری سیاسی ئیسرائیل لە پەیامێکی تایبەت دا بۆ خەڵکی ئێران بەم شێوەیە پەیامەکەی خۆی ڕاگەیاند :
ئەی ئێران ، ئێرانیان ئازاد و ڕزگاریخواز ، ئەگەر شۆڕشەکەی ئێوە گەشەی کردووە و تاکوو ئێستاش بەردەوامیتان بە خۆپیشاندانەکانتان داوە ، دڵنیا بن دەوڵەتی ئەمریکا ، لەگەڵ ئێوە و ئامادەی جووڵەپێکردنی فڕۆکەکانی خۆیەتی لە کەنداوی فارس و خەزەر تاکوو پارێزگاریتان لێبکات . ئەم دەرفەتە جاریکی دیکە دووبارە نابێتەوە .
هەر لەم پەیامەدا شتێکی گرینگتر و سەرنجڕاکێشتر هەیە کە دۆناڵد ترامپ بە شێوەیەکی نافەرمی ئاماژەی خۆی بە دەست پێکردنی شەڕ ڕاگەیاندووە و دەڵێ : هەشت هەفتەی تایبەت و بێ وێنەمان لە بەردەستە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە