پەیامی کورد ... بەشێک لە نوێنەرانی کۆنگرەی ئەمریکا داوایان کردووە کە ئینتەرنێتی بێ سانسۆر بۆ خەڵکی ئێران دابین بکرێت
لە نامەیەکدا بەشێک لە نوێنەرانی دیموکرات و کۆماریخوازی کۆنگرەی ئامریکا، داوایان لە "بلینکێن" وەزیری دەرەوە و "جێنت یەلێن" وەزیری خەزێنەداری دەوڵەتی "جۆ بایدن" کردووە کە ئینتەرنێتی بێ سانسۆر بۆ خەڵکی ئێران دابین بکەن.
ئەو نوینەرانە پێکهاتوون لە ١٤ نوێنەری دێموکرات و ٧ نوێنەری کۆماریخواز کە داوایان لە "بایدن" کردووە هەتا دڵنیا بێت لەوەی کە ئایا خەڵکی ئێران دەتوانن بە شێوەی یاسایی دەستیان بە ئامێری پێشکەوتووی ئازادی بیروڕادەربڕین و پێداویستییەکانی دامەزراندنی زانیاریی ڕاست ڕابگات یان نا.
لەو نامەیەدا هاتووە: "لە سەردەمی سەرۆککۆماری ئیبراهیم ڕەئیسیدا کە ڕابردووەکەی لە پەیوەندی لەگەڵ پێشێلکردنی مافی مرۆڤەوە بۆ هەمووان ڕوون و ئاشکرایە، لەوانەیە بەرتەسککردنەوەی دەست پێڕاگەیشتنی خەڵکی ئێران بە زانیاری خێراییەکی زۆرتر بەخۆیەوە ببینێت".
هەروەها لە درێژەی ئەو نامەیەدا هاتووە: "ئامانج لە گەڵاڵەی ناسراو بە پاراستنی دنیای خوازەکی کە لە مەجلیسی ئێراندا پەسند کراوە ئەوەیە کە ڕێژیمی ئێران ئینتەرنێت و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە شێوەی گشتی بخاتە ژێر چاوەدێری و کۆنترۆڵی ڕێکخراوە ئیتلاعاتی و ئەمنییەتییەکانی خۆیەوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە