پەیامی کورد... ڕووسیا سەربازی بێلاڕووسی دەباتە سووریا
بەپێی ڕێککەوتنێکی سەربازیی نێوان سوپاکانی ڕووسیا و بێلاڕووسی هاوپەیمانی، بڕیارە ٢٠٠ سەربازی بێلاڕووسی ببرێنە خاکی سووریا، بۆ چەند ئەرکێکی سەربازی.
بەپێی ڕێککەوتنەکەی بێلاڕووس و ڕووسیا، هێزەکانی وڵاتی یەکەم کار لەسەر پێشکەشکردنی هاوکاریی مرۆیی بە دانیشتووانی ناوچەکانی دەرەوەی جەنگ دەکەن لەناو سووریادا، ئەمە وەک ئەو زانیارییانەی بڵاوکراوەتەوە.
ئەو ٢٠٠ سەربازەی بێلاڕووس لەژێر فەرمانی سوپای ڕووسیادا دەبن و هیچ ئەرکێکی شەڕکردن و مەترسیی ڕاستەوخۆی شەڕی سووریایان لەسەر نابێت.
ئەلیکساندەر لۆکاشینکۆ، سەرۆک کۆماری بێلاڕووس لەبەرامبەر پارێزگاری لێکردنی لەلایەن ڕووسیاوە، ئامادەی چەند هەماهەنگییەکی سەربازییە لەگەڵ ڕوسیا، چونکە ڕژێمەکەی لۆکاشینکۆ، لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا پارێزگاریی لێ کراوە لەلایەن ڕووسیاوە، بەتایبەت لە پرسی سزاکانی یەکێتیی ئەورووپادا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە