پەیامی کورد ... سوپای ئاڵمانیا ئاشكرایكرد، بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە هێزەكانیان راهێنانیان بە هێزەكانی پێشمەرگە لە هەرێمی كوردستان دەستپێكردوەتەوە، بەڵام راهێنانی هێزە عیراقیەكان تائێستاش هەڵپەسێردراوە.
دوای پەرەسەندنی گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران لەسەر خاكی عیراق و كوشتنی قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لەلایەن ئەمریكاوە و دواتر بۆردومانی دوو بنكەی سەربازیی ئەمریكا لە پارێزگاكانی ئەنبار و هەولێر لەلایەن ئێرانەوە، ئەڵمانیا ٣٥ سەربازی خۆی لە عێراق كشاندەوە بۆ ووڵاتی ئۆردون و راهێنانی هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە عیراقیەكانی راگرت.
سەبارەت بەو بابەتە سوپای ئەڵمانیا كە ٩٠ راهێنەر و ئەندامی سوپایان هەیە لەشاری هەولێر، بڵاویكردوەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە راهێنانی هێزەكانی پێشمەرگە دەستی پێكردوەتەوە، بەڵام راهێنانی هێزە عیراقیەكان تائێستاش هەڵپەسێردراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە