پەیامی کورد ... کەشتییەکی بارهەڵگری ڕووسی لە دەریای ڕەش لە کەنارئاوەکانی تورکیا نۆقم دەبێت .
بەرپرسێکی تورکیەیی ڕایگەیاند : هێشتا هیچ جۆرە زانیاریگەلێک دەربارەی گیان بەختکردووانی نۆقم بوونی ئەم کەشتییە لە بەردەست دا نییە .
بە پێی ڕاپۆرتێک سێنان گۆنەر ، قائیمقامی بارتین ی تورکیا ڕایگەیاند : کەشتییەکی بارهەڵگری ڕووسی لە دەریای ڕەش لە کەنارئاوەکانی تورکیا نۆقم بووە ، ئۆپراسیۆنی ڕزگارکردن بۆ ١٥ خەدەمی ئەم کەشتییە لە حاڵی ئەنجام بوونە .
ئەو هەروەها ووتی : کەشتییەکی بارهەڵگر بە ئاڵای ڕووسیاوە لە ناوچەی ئینکۆمۆ لە پارێزگاکەی ئێمەدا نۆقم بووە . ئێمە لە حاڵی دەستپیکردنی ئۆپراسیۆنی ڕزگارکردنین بۆ ١٥ کەس لە خەدەمەی ئەم کەشتییە بە سێ بەلەمی ڕزگارکەرەوە . دەربارەی قوربانیانی ئەم ڕووداوە هێشتا هیچ زانیارییەک ڕانەگەیندراوە
قائیمقامی بارتین ووتی کە دۆخە نالەبار کەش و هەوا ئۆپراسیۆنی ڕزگارکردنەکە ئاڵۆزتر و قورستر دەکات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە