پەیامی کورد... سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە مەترانی ڕۆمی ئەرتەدۆکس لە بەغدا و کوەیت و سەڵتەنەتی عومان كرد
سهرۆك مهسعود بارزانی له سهڵاحهدین، پێشوازیی لە مەترانی ڕۆمی ئەرتەدۆکس لە بەغدا و کوەیت و سەڵتەنەتی عومان كرد.
له دیدارهكهدا، سەرۆک بارزانی جەختی لە پابەندبوونی گەلی کوردستان بە فەرهەنگی تەبایی و پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان کردەوە.
ئهمڕۆ سێشەممە 28ی 11ی 2023 لە سهڵاحهدین سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مەتران غەتاس هەزیم مەترانی ڕۆمی ئەرتەدۆکس لە بەغدا و کوەیت و سەڵتەنەتی عومان کرد.
لە دیدارەکەدا بەڕێز مەتران غەتاس هەزیم سوپاسی هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی بۆ پاراستنی پێکهاتەکان کرد و پێزانینی بۆ گەلی کوردستان هەبوو کە لە ڕۆژانی تەنگانەدا دەرگەیان بەسەر دەیان هەزار ئاوارەی کریستیان کردەوە.
هەر لەو دیدارەدا کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم کریستیانەکانی عێراق و ناوچەکە باس کران و سەرۆک بارزانی جەختی لە پابەندبوونی گەلی کوردستان بە فەرهەنگی تەبایی و پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان کردەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە