پەیامی کورد ... وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم روونكردنه‌وه له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی بۆڕی گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له ئێـرانه‌وه بۆ هه‌رێم ده‌دات و ده‌ڵێت، بۆ دابینكردنی به‌نزین و گاز و نه‌وتی سپییه بۆ هاووڵاتیان، نه‌ك گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاو.
ماڵپه‌ڕی (Iraq Oil Repot) راپۆرتێكی له‌باره‌ی پڕۆژه‌یه‌كی بۆڕی گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له كۆماری ئیسلامی ئێـرانه‌وه بۆ هه‌رێم له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان بڵاوكردبۆوه و وا لێكدرابووه بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاوه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی داوه و ده‌ڵێت "مه‌به‌ستی ئه‌م پڕۆژه‌یه دابینكردنی پێداویستییه‌كانی بازاڕی سووته‌مه‌نی هاووڵاتییانه له به‌نزین و گاز و نه‌وتی سپی، به‌ڕه‌چاوكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ته‌شه‌نه‌كردنی ڤیرووسی (كۆڤید19) و پاراستنی ژیان و سه‌لامه‌تی هاووڵاتیانه و له‌پێناو به‌رگرتن له به‌ریه‌ككه‌وتنی نێوان شۆفێر و كارمه‌ندانی هه‌ردوولا و په‌مپكردنی ئه‌و به‌رهه‌مه نه‌وتیانه راسته‌وخۆ له خه‌زانی تانكه‌ره‌كانه‌وه، نه‌وه‌ك بۆ مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕكردنی نه‌وتی خاو".
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ده‌شڵێت "تا ئێستا ئه‌و پڕۆژه‌یه نه‌كه‌وتۆته كار به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی رێكاره‌كانی وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی كۆتایی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە