پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند ، بە هەر ووڵاتێک لە نیەتی لە ناوبردنی ئیسرائیلی هەبێت ، هێرش دەکەین .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ووتی : بە هەر ووڵاتێک کە نییەتی لە ناو بردنی ئیسرائیلی هەبێت ، هێرش دەکەین .
ناتانیاهوو هەروەها ڕایگەیاند : ئیسرائیل ئامادەی هێرش کردنە بۆ سەر هەر ووڵاتێک کە هەڕەشە لە ئیسرائیل بکات .
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ووتی : ئێمە دژی ئێران و ئەرتەشی سووریا کە لە تووندووتێژی و هێرشەکانی ئێران پاڵپشتی دەکات ، کار دەکەین .
ئەو هەروەها ڕایگەیاند : ئێمە بە هەر کەسێک کە هەوڵ دەدات زەرەر و زیان بگەێنێت ، هێرشی دەکەینە سەر . هەر کەسێک هەڕەشەی لە ناوبردنی ئێمە دەدات ، بەرپرسیاریەتی ئەو شتە دەکەوێتە ئەستۆی خۆی .
ئەم ووتانە دوای ئەوە دیت کە لە میدیاکانی ئێران بە فەرمی هەڕەشەی هێرش کردنە سەر ئیسرائیل و ئامادەیی ئێران بۆ شەڕ لە لایەن فەرماندەی هێزەکانی ئاسمانی ئەرتەشی ئێران ڕاگەێندراو ووتی : شەڕ لەگەڵ ئێران هەتا لە ناو بردنی تەوای ئەو ووڵاتە دەبێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە