فڕۆکەخانەی هامبۆرگی ئەڵمانیا بە هۆی مەترسیی ئەمنییەوە داخرا

فڕۆکەخانەی هامبۆرگی ئەڵمانیا بە هۆی مەترسیی ئەمنییەوە داخرا


پەیامی کورد... فڕۆکەخانەی هامبۆرگی ئەڵمانیا بە هۆی مەترسیی ئەمنییەوە داخرا


بەیانی ئەمڕۆ چەکدارێک بەربەستە ئەمنییەکانی فڕۆکەخانەی هامبۆرگی شکاند و بەهۆیەوە فڕۆکەخانەکە داخرا.

میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ چەکدارێک بە ئۆتۆمبێلێکەوە بەربەستە ئەمنییەکانی فڕۆکەخانەی هامبۆرگی شکاندووە و نزیکبووەتەوە لە شوێنی چاککردنەوەی فڕۆکەکان.

ئاشکراشیانکرد، لە ئۆتۆمبێلی چەکدارەکەدا دوو منداڵی تێدابووە، پێشتریش ژنێک پۆلیسی لە ونبوونی منداڵەکانی ئاگادارکردبووەوە، بۆیە پێشبینی دەکرێت منداڵەکان بە بارمتەگیرابن.

لە ئێستادا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکە راگیراون و هێزێکی ئەمنی زۆریش لە نزیکی فڕۆکەخانەکە بڵاوەیانپێکراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە