پەیامی کورد ... ئامێدی/ سێ هاووڵاتی لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکەکانی تورکیا شەهید بوون
لە ناحیەی دێرەلوکی سەر بە قەزای ئامێدی تەرمی سێ هاوڵاتی کە ماوەیەک پێش لە ئەنجامی بوردمانی فگڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا شەهید بوون، دۆزرایەوە.
ماوەی١٠ رۆژبوو کە کەس و کاری ئەو سێ کەسە پەیوەندییان لەگەڵیاندا نەمابوو و هیچ زانیارییەکیان لەسەریان نەبوو هەتا ئەمڕۆ تەرمەکانیان دۆزرایەوە.
دوو لەو هاوڵاتیانە دانیشتوی ناحیەی دێرەلوکن و ئەوی دیکەشیان دانیشتووی شاری دهۆکە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە