پاکستان و چین، بەبڕی 4.8 ملیار دۆلار رێککەوتنێکی ئەتۆمیان واژوو کرد

پاکستان و چین، بەبڕی 4.8 ملیار دۆلار رێککەوتنێکی ئەتۆمیان واژوو کرد

پەیامی کورد... پاکستان و چین، بەبڕی 4.8 ملیار دۆلار رێککەوتنێکی ئەتۆمیان واژوو کرد


پاکستان و چین، رێککەوتنیان واژوو کرد بۆ بنیاتنانی یەکەیەکی نوێی کارەبا بە توانای هەزار و200 مێگاوات بۆ وێستگەی وزەی ئەتۆمی جاشما بە بەهای 4.8 ملیار دۆلار.

بەپێی هەواڵێکی تەلەڤزیۆنی جیۆ نیوس، لە ئیسلام ئابادی پایتەخت، رێوڕەسمی واژوو کردن سازکراوە بۆ بنیاتنانی پێنجەمین ریاکتۆری وێستگەی وزەی ئەتۆمی جاشما لە ئیسلام ئاباد.

لە رێوڕەسمەکەدا هەریەک لە سەرۆکی کۆمپانیای ئەتۆمی نیشتمانی چین، وانگ یۆنگی و سەرۆکی کۆمسیۆنی وزەی ئەتۆمی پاکستان، محەمەد سەعید رێککەوتنەکەیان واژوو کرد.

سەرۆکوەزیرانی پاکستان، شاهباز شەریف کە بەشداری لە رێوڕەسمەکەدا کرد، رێککەوتنەکەی بە هەنگاوێکی گرنگ لە قەڵەمدا بۆ بەرەوپێشبردنی هاریکاریی ئابووریی هەردوو وڵات.

شەریف باسی لەوە کرد کە لە شوباتی 2023دا، بە پشتیوانی چین سێیەمین یەکەی وێستگەی وزەی ئەتۆمی K-3یان کردووەتەوە و ئەمڕۆش رێککەوتنیان واژوو کردووە بۆ جاشما-5.

سەرۆکوەزیرانی پاکستان، سوپاسی پەکینی کرد بۆ پێشکەش کردنی پشتیوانی دارایی و سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆیشی بۆ سەرۆکی چین، شی جینپینگ دەربڕی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە