پەیامی کورد ... كێشه‌ی كه‌می گاز و گرانی نرخه‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر به‌رده‌وامه، قایمقامی شارەکەش رایده‌گه‌ێنێت ، ڕێگری له هاتنی گاز بۆ شارەکە ده‌كرێت، دەشڵێت ، بڕیاربوو له‌لایه‌ن کۆمپانیایەکەوە گازی پێویستیان بەدەستبگات، بەڵام لەلایەن چه‌ند چه‌كدارێكی ناسراوەوە خاوه‌نی كۆمپانیاکە رفێندراوه و ئه‌شكه‌نجه دراوه.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "له پارێزگای هه‌ولێر گاز كه‌می كرده، بەهۆی ئەوەی بڕێکی کەم لەسەرچاوەکەوە گاز بۆ هەولێر هاتوە، بێگومان بۆ پارێزگاکانی دیكه‌ش كه‌م رۆیشتوه".ئاماژەی بەوەشکرد، "هۆكاری كه‌می هاتنی غاز بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه گرێبه‌ستی كۆمپانیای دانه‌غاز له‌گه‌ڵ كۆمپانیای گۆڵدن جاگوار له 1/1/2020 ته‌واوبوه، وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتیه‌كانیش ماوه‌ی یه‌ك مانگی بۆ ئه‌و كۆمپانیایه درێژكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستاوده‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایه بكات، كه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای دانه‌گاز كردوه".
ماوەی چه‌ند رۆژێكه كێشه‌ی كه‌می گاز و گرانی نرخه‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر سه‌ریهه‌ڵداوه و كێشه‌ی زۆری بۆ هاووڵاتیان درووست كردوه، لە هەندێک شوێن نرخی یەک بوتڵ لە 20 هەزار دینار نزیکبوەتەوە.
قایمقامی هه‌ولێر باسی لەوەشکرد، "دوێنی ئاگاداركراینه‌وه كه كۆمپانیای دوه‌م كاره‌كه‌ی وه‌رگرتوه و بری پێویست گازمان بۆ ده‌نێردرێت، ئێمه‌ش رامانگه‌یاند، كێشه‌ی گاز چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام دوێنێ ئێواره له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی ناسراو خاوه‌نی كۆمپانیای دوه‌م رفێندراوه و ئه‌شكه‌نجه دراوه، بۆیه گازی پێویستمان له‌و كێڵگه‌یه‌ی ده‌وروبه‌ری چه‌مچه‌ماڵ كه تاكه سه‌رچاوه‌ی گازه به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه".
ڕوونیشیکردەوە، "پارێزگاری هه‌ولێر له رێگه‌ی یاداشتێكه‌وه سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی له‌و كێشه‌یه ئاگادار كردوەته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێكاری پێویست بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بگرێته‌به‌ر".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە