تاڵانکردنی ئاوی چەمی سیروان و بەلاڕێدابردنی بۆ کەربەلا لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە
بە پێی هەوال و ڕاپۆرتی خەڵکی ناوچەی هەورامان ڕایانگەیاندووە ، سوپای پاسداران که ساڵانە دەستدرێژی دەکەنە سەر سەرچاوە ئاوییەکانیەوە، ئاوی چەمی سیروان کە لەدەورووبەری شاری پاوەیە لە پارێزگای کرماشان بە تاڵان دەبەن.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هەواڵییە لە شاری نەوسوود، سوپای پاسداران ئاوی چەمی سیروان نزیک گوندی نیسانه سەر بە شاری نەوسوود، لەڕێگەی کاناڵە ئاوییەکانی ژێر زەوییەوە بۆ شاری کەربەلای عێراق ڕایدەگوازنەوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە که گوندی نیسانه لە کەم ئاوترین گوندەکانی نەوسوودە، به جۆرێک که دانیشتووانی گوندەکە لەگەڵ قەیرانی جیددی بێ ئاوی ڕووبەڕوو بوونەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە