پەیامی کورد ... ئەردۆغان : ماکرۆن تەندرووستی ڕەوانی نییە
ئەردۆغان کاڵای فەڕەنسی قەدەغە و بایکۆت دەکات
سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠ داوای له هاووڵاتیانی ووڵاته‌كه‌ی كرد، بایكۆتی كاڵای فەڕه‌نسی بكه‌ن، وه‌ك ناڕه‌زایه‌تیه‌ك به‌رامبه‌ر به بێڕێزیكردنی فەڕه‌نسا به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ری ئیسلامی (د.خ).
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بە جەخت کردنەوەی لە سەر ئەوەی کە ماکرۆن تەندرووستی ڕۆحی و ڕەوانی نییە رایگه‌یاند، "داوا له گه‌لی ووڵاته‌كه‌م ده‌كه‌م و ده‌ڵێم هه‌رگیز به‌رهه‌می فەڕه‌نسی نه‌كڕن و بایكۆتی بكه‌ن".
سه‌رۆكی توركیا داواشی له سه‌ركرده‌ی ووڵاتانی جیهان كرد، "سته‌می فەڕه‌نسا به‌رامبه‌ر بهئائیینە جیاوازه‌كان رابگرن" و ووتیشی، " سه‌رۆكی فەڕه‌نسا پێویستی به چاره‌سه‌ری ده‌روونی هه‌یه و هێرشیان بۆ سه‌ر ئیسلام ده‌ستیپێكردوه و پێویسته رابگیرێن".
بایكۆتی كاڵای فەڕه‌نسی له‌كاتێكدایه، ئیمانۆئێل ماكرۆن سه‌رۆكی فەڕه‌نسا رایگه‌یاند، درووستكردنی كاریكاتەری به‌هه‌ر جۆرێك بێت له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ئاسایی و رێگه‌پێدراوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە