پەیامی کورد... رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور: لە ساڵی 2000 ەوە تا ئێستا 167 رۆژنامەنووس بێسەروشوێنن
رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور بڵاویکردەوە، لە ساڵی 2000 ەوە تا ئێستا 167 رۆژنامەنووس لە جیهاندا بێسەروشوێن بوون کە زۆرترینیان لە وڵاتی سووریا بوون.
رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا ئاشکرایکرد، “لە ساڵی 2000 ەوە تا ساڵی 2023 لە 37 دەوڵەتی جیهانەوە، 167 رۆژنامەنووس بێسەروشوێن بوون کە لەو ژمارەیە 33 یان لە سووریا و 11 یان لە یەمەن و هەشت رۆژنامەنووسیان لە عێراق بوون”.
هەر بەپێی راپۆرتەکە، تا ئێستا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا مەترسیدارترین ئەو شوێنانەن بۆ رۆژنامەنووسان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە