لە شەڕی غەززە تا ئێستا 66 ڕۆژنامەنووس كوژراون

لە شەڕی غەززە تا ئێستا 66 ڕۆژنامەنووس كوژراون

پەیامی کورد... لە شەڕی غەززە تا ئێستا 66 ڕۆژنامەنووس كوژراون


سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی فەڵەستین ڕایگەیاند لە ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کە لە ڕۆژی 7ی ئەم مانگەوە دەستی پێکردووە، ٦٦ ڕۆژنامەوان کوژراون.

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی فەڵەستین لەبارەی ژمارەی قوربانیانی ڕۆژنامەنووس بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بە گشتی ٦٦ ڕۆژنامەنووس بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە کە شەشیان ژن بوون و دوو رۆژنامەنووسیش بێسەروشوێنن و ٣١ ڕۆژنامەنووسیش لە بەندیخانەکانی ئیسرائیل دان.

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی فەڵەستین بانگەوازی ئاراستەی ڕێکخراوەکانی چاودێری مافەکانی مرۆڤ کردووە کە بەدواداچوون بۆ پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل دژ بە ڕۆژنامەنووسان بکەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە