پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی: مووچە دەبێتە بایۆمەتری
دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر داوای مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وامه و له راپۆرتهكهشیدا رایگه‌یاند، حكومه‌ت چاكسازی له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی دارایی و كارگێڕی ده‌ستپێكردوه.
له راپۆرته‌كه‌یدا، مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی دارایی و كارگێڕی چاكسازی ده‌ستپێكردوه و چه‌ند هه‌نگاوێكی ناوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی رووی له هه‌رێم كردوه به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوه.
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه، كه موچه ده‌كرێته سیستمی بایۆمه‌تری و دوو موچه‌یی نایاسایی نادرێت.
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه لیژنه‌یه‌كیان پێكهێناوه بۆ رێگری له قاچاخچێتی نێو ده‌روازه سنورییه‌كان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە