چین بەکارهێنانی ئایفۆن لە 700 ملیۆن کارمەند قەدەغەدەکات

چین بەکارهێنانی ئایفۆن لە 700 ملیۆن کارمەند قەدەغەدەکات

پەیامی کورد... چین بەکارهێنانی ئایفۆن لە 700 ملیۆن کارمەند قەدەغەدەکات



چین لە ململانێ و پێشبڕکێیە تەکنەلۆجییەکانیدا ژمارەی دانیشتووان و فراوانکردنی بازاڕەکەی وەک چەکێک دژی رکابەرەکانی بەکاردەهێنێت و لە نوێترین بڕیاریشیاندا بەکارهێنانی ئایفۆنی کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی لە 700 ملیۆن کارمەندی دامەزراوەکان قەدەغەدەکات.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-ی ئەمریکی بڵاویکردەوە کە بەڕێوەبەرانی دامەزراوە حکومییەکان لە چین رێنماییان گەیاندووەتە کارمەندەکانیان بۆ وازهێنان لە بەکارهێنانی ئایفۆن بۆ پاراستنی زانیاری و داتا گرنگەکانیان.

پێشتر چین بڕیارێکی هاوشێوەی دەرکردبوو کە تەنها بۆ بەڕێوەبەر و سەرۆکەکان سنووردار کرابوو، بەڵام ئێستا بڕیارەکەی فراوانتر کردووە بۆ ئەوەی کرێکاران و فەرمانبەرانیش بگرێتەوە، چونکە هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە گەورەترین بەکارهێنەری ئایفۆنن لە جیهاندا کە دەکاتە 19%ی کۆی داهاتی ساڵانەی کۆمپانیا ئەمریکییەکە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە