پەیامی کورد... "هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له رۆژئاوای كوردستان درۆنێكی توركیای خسته‌خواره‌وه"
رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی درۆنێكی توركیای له نزیك باره‌گایه‌كی خۆی له سنووری پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان خسته‌خواره‌وه.
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 5ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، درۆنێكی توركیا له باره‌گایه‌كی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش له سنووری پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان نزیكبووه‌ته‌وه".
روانگه‌ی سوری ده‌ڵێت: "فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه‌ی توركیا به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی له باره‌گاكه‌یان، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی خراوه‌ته خواره‌وه".
تا كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش و وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا هیچ لێدوان و راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمییان له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه رانه‌گه‌یاندووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، كه‌ته‌نها ئه‌مڕۆ توركیا به فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی و فڕۆكه‌ی جه‌نگی، 8 جار ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده"ی كردووه‌ته ئامانج و به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، تا ئێستا ژماره‌یه‌ك كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە