پەیامی کورد …. ئەورووپا قەدەغەی فڕین لە سەر فڕۆکەکانی عێراق لادەبات
هێڵی ئاسمانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، بەمزوانە یەكێتی ئەوروپا قەدەغەی فڕین لەسەر فرۆكەكانیان لادەبات.
لە راگەیەنراوێكی هاوبەشی وەزارەتی گواستنەوەو هێڵی ئاسمانی عیراقدا ئاماژە بەوەكراوە، وەزارەتی گواستنەوەی عیراق دانوستانی سەركەوتوانەی كردوە بۆ دەستپێكردنەوەی فڕینی فڕۆكە سەوزەكانیان بەسەر ئاسمانی كیشوەری ئەوروپاوە كە لەساڵی 2015وە بەهۆی رێوشوێنی هونەرییەوە یەكێتی ئەوروپا فڕۆكەكانیانی قەدەغە كرد بڕۆنە سەر ئاسمانی وڵاتانی ئەوروپا كە هۆكارەكەی هەڵەی كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عیراق بوە .
راشیانگەیاندوە، دوای زنجیرەیەك رێوشوێنی كارگێڕی و هونەری و تەواوكردنی پرۆژەی گرێبەست لەگەڵ پسپۆڕانی رێكخراوی یەكێتی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی ئاسمانی (ئەیاتا) ڕێژەی 60% یان تێپەڕاندوە لە راستكردنەوەی رێڕەو و كۆمپانیاكەیان پێشكەوتوەو ئامادەیە دەستبكاتەوە بە دانوستان لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا بۆ هەڵگرتنی ئەو قەدەغەیەی لەسەریانە تا دوبارە فڕۆكەكانیان بچنەوە سەر ئاسمانی وڵاتانی ئەوروپا.
لەوبارەیەشەوە عەباس عومران زوبەیدی بەڕێوەبەری گشتی گواستنەوە گەشبینی خۆی نیشانداوە لەسەر هەڵگرتنی ئەو قەدەغەیەی لەسەر فڕۆكەكانی عیراق دانراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە