ئێران هەڕەشەى هێرشى زەمینى بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکات

ئێران هەڕەشەى هێرشى زەمینى بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکات

پەیامی کورد... ئێران هەڕەشەى هێرشى زەمینى بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکات


ئاژانسەکە (15-11-2022) لەزارى سەرچاوەیەکى ئاگادارەوە گواستییەوە، "لەهەر شوێنێک هەست بە مەترسی بکەین و لێیەوە هەنگاو دژی ئاسایشی نیشتمانی ئێران بگیرێتەبەر، ئێمە بە خاکێکی دوژمنکارانە دەزانین".

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەو پێیە مافی ئەوەمان هەیە هەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی ئەنجامبدەین، لەوانەش ئۆپەراسیۆنی زەمینی و موشەکی و تۆپخانە، بۆ نەهێشتنی هەڕەشەکان.

سەرچاوەکە جەختیکردووەتەوە، ئۆپەراسیۆنی بەهاری ٢ لەسەر ئەو بنەمایە داڕێژرا و جێبەجێ کرا، ئۆپەراسیۆنەکانی پاسداران بەردەوام دەبێت تا ئەو گروپانە لەچەک دادەماڵرێن یان بە تەواوی لە کوردستانی عێراق دەردەکرێن.

رۆژی دووشەممە 14-11-2022، جارێکى تر ئێران بە موشەک و فڕۆکەى بێفڕۆکەوان هێرشیکردە سەر بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە و بارەگاکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە زڕگوێز لە سنووری سلێمانی و بەهۆیەوە لە کۆیە دوو کەس کوژران و هەشت کەسیش بریندار بوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە