ھیچ مەترسییەك نییە تەنانەت ئەگەر توركیاش دەروازەكانی بە ڕووی ھەرێمی كوردستاندا دابخات

ھیچ مەترسییەك نییە تەنانەت ئەگەر توركیاش دەروازەكانی بە ڕووی ھەرێمی كوردستاندا دابخات

پەیامی کورد    ...    شارەزایان و بەرپرسانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، جەخت لەسەر بەردەوامیی جووڵەی بازرگانی ھەرێم و ووڵاتانی جیھان دەكەنەوە، هاوكات ھاووڵاتیان دڵنیا دەكەنەوە كە جووڵەی بازرگانی بەردەوام دەبێت.

شەماڵ نووری، ئەندامی سەندیكای ئابووریناسانی كوردستان، ڕایگەیاند : "ھەرێمی كوردستان كۆمەڵێك دەروازەی سنووری ھەیە و لە دەروازەكانی باشووری عێراقیشەوە كەلوپەل ھاوردەی ھەرێم دەكرێت، لەبەر ئەوە  ھیچ مەترسییەك لەسەر ھەرێمی كوردستان نییە، ئەگەر بێت و توركیاش دەروازەكانی بە ڕووی ھەرێمی كوردستاندا دابخات".

نووری جەختی كردەوە: "حكوومەتی توركیا خۆی بیر لە گرتنی دەروازەی ئیبراھیم خەلیل ناكاتەوە، چوونكە قەبارەی بازرگانی نێوان ھەرێم دوو ئەوەندەیە لەگەڵ توركیا، كە لەگەڵ ئێران ھەیەتی، لەوانەیە ھەندێ رێكار بۆ خۆپاراستن لە ڤیرووسی كۆرۆنا بگیرێنە بەر، بەڵام ناگاتە ئاستی ئەوەی گرانی رووبدات".

لای خۆشییەوە ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوبەری گشتی گومركی ھەرێم، ڕایگەیاند: "دەروازە سنوورییەكان وەك ھەنگاوی خۆپارێزی رێك خراونەتەوە و، جووڵەی بازرگانیش لەگەڵ ووڵاتانی دەرەوە بەردەوامی هەیە".

وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەبارەی جووڵەی بازرگانییەوە ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، كە حكوومەتی ھەرێم ھەموو ھەوڵێكی خۆی خستووتە گەڕ، بۆ ئەوەی جووڵەی بازرگانی بەردەوام بێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە