پەیامی کورد... هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ
کەمێک لەمەوبەر هێرشی مووشەکی کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ کە لەلایەن کۆمپانیای دانا غازەوە بەڕێوە دەبرێت.
هێرشەکە کاتژمێر ٤: ٤٥ خولی پاش نیوەڕۆ بووە و مووشەکێک لە کێڵگەکە کەوتووەتە خوارەوە.
سدیق محەممەد بەڕێوەبەری ناحیەی قادر کەرەم ڕاگەیاند، مووشەکێک بەر سیاجی کێڵگەکە کەوتووە و هیچ زیانێکی نەبووە.
ناوبراو وتیشی کارکردن لە کێڵگەکە بەردەوامە و ڕانەوەستاوە، لێکۆڵینەوەش بەردەوامە لەبارەی هێرشەکەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە