پەیامی کورد ... ترامپ داوای سزادانی چین دەکات
دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمەریكا، بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ داوای لە كۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان كرد سزای چین بدات.
ترەمپ لە میانەی لیدوانێکیدا کە لە كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان پێشكهشیكرد، وتی: چین لە رۆژی یەكەمی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەكە لە وڵاتدا ھاتوچۆی لە ناوخۆ قەدەغەكرد، بەڵام رێگای بەفڕۆكەكاندا گەشت بكەن و خەڵكی جیھان تووشی كۆرۆنا بكەن".
سەرۆكی ئەمەریكا چەند جار دووبارەی كردەوە و نەخۆشییەكەی بە "ڤایرۆسی چینی" ناوبرد و گوتی: "دەبێت نەتەوە یەكگرتووەكان چین سزا بدات بە ھۆی رێكارەكانی".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە