پەیامی کورد … هاووڵاتیانی ئەورووپایی لەمەوبەدوا بێ پشکنینی کۆرۆنا هاتووچۆی وڵاتانی ئەو یەکیەتییە دەکەن
ئەمڕۆ چوارشەممە پەرلەمانی یەكێتیی ئەورووپا بڕیاری دەركردنی پاسپۆرتی كۆرۆنای پەسەند كرد، ئەمەش بۆ ئەوەی لەمەودوا هاووڵاتییانی یەكێتییەكە ئازادانە لە نێوان وڵاتانی ئەورووپادا گەشت بكەن، بەبێ ئەوەی پێویستیان بە پشكنینی كۆرۆنا هەبێت.
ئامانجی دەركردنی پاسپۆرتی كۆرۆنا لە نێوان وڵاتانی یەكێتیی ئەورووپادا، ئاساییكردنەوە و دەستپێكردنەوەی جووڵەی هاووڵاتییانی یەكێتییەكەیە، بە تایبەتی كە ئێستا وەرزی هاوین و گەشتكردنە.
بەم شێوەیە ئەوانەی پێكوتەی دژە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنایان لەخۆ داوە، یاخود ئەوانەی تووشی پەتاكە بوون و چاك بوونەتەوەە، پاسپۆرتی كۆرۆنایان پێدەدرێت و مافی ئەوەیان دەبێت لە نێوان ٢٧ وڵاتی ئەورووپادا گەشت بكەن، بەبێ ئەوەی پێویستیان بە كەرەنتینكردن یاخود پشكینینی كۆرۆنا هەبێت.
بەم شێوەیە چاوەڕوان دەكرێت ئەم هەنگاوە ببێتە سەرەتای رزگاركردنی پیشەسازیی گەشتیاری لە ئەورووپا، دوای ئەوەی ساڵی رابردوو وەرزێكی گەشتیاری كارەساتباری بەڕێكرد.
بڕیارە پاسپۆرتەكە بە شێوەیەكی خێرا لە جۆری كارت و دیجیتاڵی بەو كەسانە بدرێت كە خوازیاری گەشتكردنن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە