پەیامی کورد ... میسر لە پڕۆژەی ڕابۆردی ئەمریکا بۆ درووست کردنی " ناتۆی عەرەبی " بە مەبەستی ڕاوەستاندنی ئێران خۆی کشاندووەتەوە .
هەواڵنێری ڕۆیتەرز ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی ٤ی ٢٠١٩ ئەم هەوالەی بە پشت بەستن بە چوار سەرچاوەی ناسراو بە پڕۆژەی ئەمریکا بڵاو کردەوەتەوە دەنووسێ کە دەوڵەتی ترامپ تاکو ئێستا بە دوای ئەوەوە بوو کە هاوپەیمانە سەرەکییەکانی خۆی لە جیهانی عەرەبی لە قاڵبی گرووپێک هاوشێوەی پەیمانی ئەتلەسی باکووری ، ناتۆ دژی ئێران سازماندەیی بکات . بە ووتەی یەکێک لەم سەرچاوانە میسر بڕیاری خۆی تاکوو ئێستا گەیاندووەتە ئەمریکا و باقی ئەو ووڵاتانەی کە بڕیارە لەم هاوپەیمانییە دژە ئێرانییە بەشداری بکەن .
ووڵاتانی ئەندامی ئەم گرووپە کە " هاوپەیمانی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست " یا " مەسا " " MESA " ناویەتی دایە ڕۆژی یەکشەممە لە ڕیاز ، پایتەختی عەرەبستان لە دەوەر یەکدا کۆببنەوە . لە دانیشتنی سەرەتایی دا کە پێشتر بۆ هەماهەنگی چاوپێکەوتن لە ڕۆژی یەکشەممە بەڕێوە چووبوو ، هیچ نوێنەرێک لە لایەن دەوڵەتی قاهێرەوە بەشداری نەبوو .
سەرچاوەیەکی عەرەب پشت بەستراو بە ڕۆیتەرز کە وەکوو سەرجاوەیەکی ئاگاداری دیکە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت سەبارەت بە هۆکاری پاشگەز بوونەوەی میسر لە هاوڕییەتی لەگەڵ ناتۆی عەرەبی ووتوویەتی : " میسر پاشگەز بووەوە چوونکە لە ڕاستی و جیددی بوونی ئەم پڕۆژەیە شک و گومانی هەبوو و دەیەویست جارێکی دیکە ببینێت ئایا ئەم پڕۆژەیە بە شێوەی فەرمی جێی خۆی گرتووە یا خود نا . لە لایەکی دیکەوە میسرییەکانی ترسی ئەوەیان هەیە کە پڕۆژەیەکی لەم شێوەیە تەنیا ببێتە هۆکاری زیاتر بوونی ئاڵۆزییەکان لەگەڵ ئێران ."
میسر لە نێوان ووڵاتانی عەرەبی دا گەورەترین ئەرتەشی هەیە و پاشگەزبوونەوەی لە پڕۆژەی ناتۆی عەرەبی وەکوو شکستێکی زووتر لە کاتی خۆیەتی بۆ ئەم پەیماننامەیە .
ئەم پڕۆژەیە هەرچەندە تاکوو ئێستاش لەگەڵ نامۆرادی بەرەوڕوو بووەتەوە . بەربەستێکی دیکە لە لە درووست بوونی ناتۆی عەرەبی بوونی هەیە ، گەمارۆی دیپلۆماتیک و ئابووری قەتەر بە دەستی عەرەبستانی سەعوودی و چەندین هاوپەیمانی عەرەبی ئەم ووڵاتەیە .
لە حاڵێکدا کە ووڵاتانی ئەندامی ئەم پەیمانە بە نافەرمی لە دانیشتنێکی سەرەتایی ئامادەیی خۆی بۆ درووست کردنی فەرمی ڕاگەیاند و سەنەدی پەیوەست بەوەی واژوو کردووە ، کێشە ئاماژە پێدراوەکان تاکوو ئێستا هۆکاری دواکەوتنی چەند بارەی دانیشتنی سەرانی عەرەب لە ئەمریکا بۆ کۆتایی پێهێنانی ئاماژەی پێدراوە .
جۆن بۆڵتۆن ، ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەمریکا یەکێک لە سەرسەختترین پاڵپشتانی درووست کردنی ئەم پەیماننامەیەیە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە