پەیامی کورد … لێژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بۆ هۆکارەکانی دروستبوونی لافاو لە هەولێر پێکهات
سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە سەر فەرمانی سەرۆکی ئەنجوومەن لێژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بۆ هۆکارەکانی دروستبوون و دووبارەبوونەوەی لافاو لە هەولێر پێکهێنا.
بەپێی نووسراوێکی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا بڕیاردراوە بە دروستکردنی لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە دەرخستنی هۆکارەکانی دروسبوون و دووبارەبوونەوەی لافاو لە هەولێر و دەستنیشانکردنی رێگە چارەیەک بۆ رێگە گرتن لە دووبارەبوونەوەی لافاو پێکهێنا.
ئاماژە بەوەش کراوە، لە دوای دەرچوونی ئەم فەرمانە پێویستە بە زووترین کات راپۆرت و دەرئەنجامی لێژنەکەیان ئامادەبکرێت و بەرزبکرێتەوە بۆ سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران.
لە شەوی پێنجشەممە 16-12-2021ـەوە بارانێکی بەخوڕ لە هەولێر باری و لە بەرەبەیانی رۆژی هەینی 17-12-2021 بووە هۆی دروستبوونی لافاو لە چەند گەڕەکێک و ناوچەیەکی هەولێر و بەهۆیەوە یازدە کەسیش گیانیان لەدەست دا و چوار کارمەندی تیمە فریاگوزارییەکانی بەرگریی شارستانیش بریندار بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە