٥ شارەوەندی ئەمریکی بە خیانەتی فڕۆشتنی نەوتی ئێران بە چین تاوانبار کران

٥ شارەوەندی ئەمریکی بە خیانەتی فڕۆشتنی نەوتی ئێران بە چین تاوانبار کران

پەیامی کورد    ...    ٥ شارەوەندی ئەمریکی بە خیانەتی فڕۆشتنی نەوتی ئێران بە چین تاوانبار کران

وەزارەتی دادی ئەمریکا  هەواڵی لە ٥ شارەوەندی ئەمریکی دا کە بە خیانەتی فڕۆشتنی نەوتی ئێران بە چین تاوانبار کران

بە پێی ڕاپۆرتێک ، بە پێی بەیاننامەی میدیایی لە وێب سایتی دامو دەزگای دادی ئەمریکا ، وەزارەتی دادی ئەمریکا ٥ هاووڵاتی ئەمریکی بە خیانەت لە فڕۆشتنی نەوتی ئێران بە پاڵاوگەیەک لە چێن تاوانبار کردووە .

بە پێی ئەم بەیاننامەیە ٤ کەس لە دانیشتوانی ئیالەتی تەکساس لە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بە تاوانی پێشێلکردنی یاسای ئەمریکا لە گەمارۆوەکانی دژ بە ئێران تاوانبار کران .

تاوانباران لە مانگی جووڵای ٢٠١٩ تاکوو فێبریوەری ٢٠٢٠ ڕێکەوتنیان کردووە کە کڕینی نەوت لە ئێران و فڕۆشی زیاتری بەم پاڵاوگەیەی نەوت لە چێن بگرنە ئەستۆی خۆیان .

جێگای ئاماژەدانە ئەگەر تاوانباران ، تاوانەکەیان بسەلمێنرێت ئەوە تاکوو ٢٥ ساڵ بەند دەکرێن و هەروەها بڕە پارەی کە دەبێ بیدەن دەتوانێ ١.٢٥ میلۆن دۆلاریان بە سەردا دەسەپیندرێت .

پێشتر لە هەواڵەکاندا هاتووە کە بە پێی حۆکمی دادگایەکی ناوچەیی لە ئەمریکا " احمد ڕەزا ، م " دۆستادری شاروەندی ئێرانی – ئەمریکی ٣٠ ساڵە بە ٣٨ مانگ بەند و هەروەها ١٤ هەزار دۆلار مەحکووم کرا .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە