پەیامی کورد... ئێران: ههرگیز بەشداریی هیچ هێرشێكمان دژی سوپای ئەمریكا نەکردووە
نوێنەری ئێران لەنەتەوەیەكگرتوەكان دڵنیایی به ئهمریكا دهداتو ڕایدهگهیهنێت، "ههرگیز بەشداریی هیچ هێرشێکمان نەكردوە دژی سوپای ئەمریكا".
بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی تەسنیم، ئەمیر سەعید ئیروانی نوێنەری ئێران لەنەتەوەیەكگرتوەكان ڕەتیكردەوە تاران بەشداریی لەهیچ كارێك یان هێرشێك دژی سوپای ئەمریكا كردبێت نە لەسوریاو نە لەهیچ شوێنێكی تریش".
دوێنێ دوشەممە، جەیك سۆلیڤان ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "واشنتۆن گومانی ئەوەی هەیە هێرشەكانی سەر كەشتیەكان لەدەریای سور، بەتەواوی لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی بكرێن، سەرەڕای ئەوەی حوسییەكانی یەمەن ئەنجامیانداوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە