پەیامی کورد ... ژنێک لە ویلایەتی "ئۆریگۆن"ی ئەمریکا منداڵە ١٣ مانگەکەی فڕێ دەداتە ناو بەفرگرێکەوە
ژنێک لە ویلایەتی "ئۆریگۆن"ی ئەمریکا کە منداڵە ١٣ مانگەکەی فڕێدایە ناو بەفرگرێکەوە و دانی بەوەدانا کە ئەو کارەی "بەهۆی ڕق و کینەوە" و "تاقیکردنەوەی" دڵسۆزی باوکی منداڵەکەی کردووە، سزای ٣٠ ڕۆژ زیندانی بەسەردا سەپێندرا .
ئەم ژنە کە ناوی شاردەی ماکدۆناڵدە، لە کاتی زنجیرەیەک کردەوەی تووندوتیژی دا کوڕەکەی "بە شێوەیەکی دەستکرد خنکاندووە" و دواتر بۆ ماوەیەک فڕێیداوەتە ناو بەفرگرەوە.
پێویستە بڵێین خنکانی دەستکرد یان هاندانی هەستی خنکان جۆرێکە لە ئەشکەنجەدان کە کەسەکە ڕووت دەکرێتەوە و بە تەختەیەکی دارەوە دەبەسترێتەوە و سەری لە بەرزییەکی نزمتر لە پێیەکانی دادەنرێت و قوماشێک بەسەریدا دەبەسترێتەوە سەر و دەموچاوی کەسەکە. پاشان بە ڕشتنی ئاو و تەڕکردنی قوماشەکە بە یەکەوە، ئەگەری هەناسەدان لەناو دەبەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە