پەیامی کورد ... رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، پرۆژه‌یان هه‌یه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی پاسه‌وانان و كارده‌كه‌ن بۆ نه‌هێشتنی پاسه‌وانی بندیوار.
ئه‌مڕۆ ٢٤ی ١٢ی ٢٠١٩ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان كۆبووه‌وە و ، پرسی چاكسازییكردنیان له‌ناو هێزه‌كانی ناوخۆدا تاووتوێكرد.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، كارده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی به یاسا پرسی پاسه‌وانه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا رێكبخه‌ن و به‌ڵێنیان به په‌رله‌مان داوه له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا كار له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه بكه‌ن.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د راشیگه‌یاند، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌پێی پرۆژه‌یاسای چاكسازی كارده‌كه‌ن بۆ دروستكردنی یه‌كه‌یه‌كی پاسه‌وانی و هیوادارن په‌رله‌مان ئه‌و پرۆژه‌یاسایه په‌سندبكات.
لای خۆیه‌وه هێڤیدار ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری په‌رله‌مانی كوردستان پشتگیری په‌رله‌مانی بۆ هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ چاكسازییكردن له هێزه‌كان و پاسه‌وانان دوپاتكرده‌وه و وتی "پرۆژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌وباره‌یه‌وه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سند ده‌كرێت".
دوپاتیشیكرده‌وه، په‌رله‌مان بۆ په‌سندكردنی پرۆژه‌یاسای چاكسازی ماوه‌ی خولی پاییزه‌ی درێژكردۆته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە