ئەمڕۆ چوار شەممە 2018/6/6 بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە قوڵایی هەشت کیلۆمەتر سەرپێڵی زەهاو كه دهكهوێته ڕۆژهەلاتی كوردستانی دهههژێنێت.
بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان بوومەلەرزەکە کاتژمێر 4:37 خولەکی سەرلەبەیانیی ئهمڕۆ لە ناوچەی سەرپێڵی زەهاو لە پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان رووی دا.
ههروهها سەنتەری بوومەلەرزە زانیی زانکۆی تاران راگەیەندراوێکی بڵاوی کردووەتەوە و رایگەیاندووە: کە بوومەلەرزەکە بە گوڕیی 4.1 پلەی رێختەر لە قوڵایی هەشت کیلۆمەتر رووی داوه.
شیاوی ئاماژهپێدانه تا ئێستا هیچ ئامارێک لەبارەی زەرەر و زیانەکانی ئەو بوومەلەرزەیەوە بڵاو نەکراوەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە